سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى مامۆستايان دهكهينهوه
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە یەکێتى مامۆستایانى کوردستان دەکات و ڕاشیدەگەیێنێت، "مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن."
دەقى په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا:
ساڵيادى شه‌ست و يه‌كه‌مينى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، له مه‌كته‌بى سكرتاريهتيى يه‌كێتيى مامۆستايان و ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان دهڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له ئازاديشدا، به به‌رزى دهنرخێنين.
مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن. كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه، بۆيه ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو ڕێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى مامۆستايان دهكهينهوه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به ڕێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت.
سڵاو له يادى ئه‌و مامۆستايانه‌ى له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا، گيانيان به‌خشى.
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/15
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment