مەكتەبی سیاسی پارتی: ئامادەین بێ جیاوازی لەگەڵ هەموو لایەنەكان كۆببینەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، "بەناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین کە دوێنێ [پێنجشەممە 11-05-2023] لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد."
مەكتەبی سیاسی پارتی لە بەشێكی تری پەیامەكەی دەڵێ، "لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، هەنگاوی کردەیی بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە راست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبڕین."
دووپاتیشی دەكاتەوە كە ئەوان پەیامەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانیی نەمر بەرز دەنرخێنن و، هەموو ئامادەیی خۆشیان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک رادەگەیێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment