15 هەزار كارگە و دەزگای پیشەسازی رژێمی بەعس لەكاركەوتوون کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەیكدا لە بەریتانیا ئاشكرای كرد، نزیكەی 15 هەزار كارگە و دەزگای پیشەسازی عێراق لە ساڵی 2003 وە لەكاركەوتوون و پێویستیان بە كۆشش و بودجەیە بۆ ئەوەی بەكاربخرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی ئایاری 2023 سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیێندراوێكدا باسی لەوە كردووە، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ پەنابەرانی عێراق و نوێنەری رێكخراوە مەدەنی و حزبییەكان لە لەندەن كۆبووەتەوە و لە تەوەرێكی گفتوگۆكانی باسی لەوە كردووە، نزیكەی 10 تا 15 هەزار كارگەی رژێمی پێشوو لە عێراق لە 2003 وە لە كاركەوون و پێویستیان بە كۆشش و كار و بودجە و هاندنی كەرتی تایبەتە بۆ ئەوەی بخرێنەوە كار.

ئەو لێدوانەی سەرۆك كۆمار یەكەم لێدوانی فەرمی دەبێت لەبارەی ئاماری ئەو كارگانەی كە لە عێراق لە كاركەوتوون. هەرچەندە پێشتر دەیان جار ئابووریناسان باسیان لە زیندووكردنەوەی ئەو كارگانە كردووە، بەڵام عێراق هیچ هەنگاوێكی نەناوە، بۆیەیش عێراق بە بازاڕێكی بەكاربردنی گەورە دادەنرێت بۆ كەلوپەلی ئێرانی و توركی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین