کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ خێرایى با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵ دروست دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ڕەوشى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ بە هۆى زیادبوونى خێرایی با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم.

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى ئایار/2023) کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى بڵاوێکردەوە، نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ زیاد بوونى خێراى با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بۆ مامناوەند خێراى با دەگاتە سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا، لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێ کات نمە بارانى کەم دەبێت .

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى دووشەممە ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2-4 پلە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ.

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە بێت:

هەولێر: 27 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى

دهۆک: 26 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 27 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى

سۆران: 24 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین