عەلى باباجان بۆ ئەردۆغان: داواى لێبووردن لە کورد و گەلى تورکیا بکە
نوچەنێت:
رۆژنامەى زەمانى توركى بڵاوى كردەوە عەلى باباجان سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتنى ئۆپۆزسيۆن لە كۆنگرەى يەكەمى حزبەكەى لە ويلايەتى هەكارى داواى لە رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆكى توركيا كرد، دەبێت داواى لێبوردن لەگەلى توركيا بكات، بە هۆى ئەو بڕیارە هەڵانەى لە ڕابردوو داویەیەتى، لەوانە بڕیارى لادانى سەرۆکى بانکى ناوەندى تورکیا و کشانەوە لە ڕێککەوتنى ئیستهنبوڵ.
لە بەشێكى ترى قسەكانى باباجان دەڵێت، دەمانەوێت دەست بەچارەسەرى كێشەكانى وڵاتەكەمان بكەين، هەر كارێك لە سوودى تورکیادا بێت بێت ئەنجامى دەدەين، يەكەم کاریش کە پێویستە بکرێت، داواى لێبووردنە لە گەلى تورکیا.
ئەو سەرکردەى تورکیا ئاماژەى بەوەشکردووە،سەرەتا خۆیان داواى لێبوردن لەگەلەكەیان دەكەن لەبەرەى ئەوەى مافى دەنگدان و بەربژێريیان لێ زەوتكرا، وە پێویستە ئەردۆغان داواى لێبوردن لە كورديش بكات، جارێكى تر ئەو نەتەوەيە لە نيوەى رێگە بەجێ نەهێڵێدرێت، پرسى كورديش دیسانەوە بکرێتەوە بە ڕۆژەڤى تورکیا.
باباجان دەشڵێت، خەڵکى هەژارى تورکیا بۆ کۆکردنەوەى نان و سەوزە و میوە لەسەر زبڵدانەكان کۆدەکەنەوە، ئەمەیش هەژارى لە توركيا جێگيرکردووە.
سەرچاوە: ئەلعەرەبیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment