سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و سوودانی جەخت لەسەر جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت دەكەنەوە کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتی فیدڕاڵ كردەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/5/4 له‌ به‌غدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵی، كۆبوووه"‌.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە راگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ‌، "لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی سیاسی و ئابووریی وڵات و گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسیەکان بۆ پشتگیری له‌ حکوومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی كارنامه‌كه‌ی، خرانه‌ به‌ر باس. هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر کارە لەپێشینەکانی حکوومەت له‌ دابینکردنی پێداویستی و داواکاریی هاووڵاتییان و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ دەبێتە هۆکاری سەقامگیری وگەشەپێدانێکی گشتی له‌ وڵات".

هەروەها لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، "لە کۆبوونەکەدا پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی كوردستان خرانە ڕوو کە چارەسەرێکی ڕیشه‌یی بێت و پاڵپشت بێت بۆ کاری هاوبەش بەپێی دەستوور و له‌پێناو بەرژەوەندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵاتدا".

ئەمڕۆ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای كردووە و لە دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەشداربوو. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین