سەرۆک بارزانى: کوردانى فەیلى چەکی کیمیاییان لەسەر تاقیکراوەتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، لە (کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان-جینۆسایدی کوردی فەیلی) ڕایگەیاند، گومانى تێدا نییە (12) هەزار فەیلى شەهید کراون و چەکى کیمیاویی لەدژیان بەکارهاتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى/ئایار/2023) بە ئامادەبوونى سەرۆک بارزانى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک مامۆستاى زانکۆ و توێژەر، لە هەولێر کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان-جینۆسایدی کوردی فەیلی) بەڕێوەدەچێت.

سەرۆک بارزانى، لە کۆنفرانسى جینۆسایدی گەلی کوردستان تایبەت بە کوردیى فەیلى سەرۆک بارزانى وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕایگەیاند، گەلی کورد دەرفەتی تۆڵەکردنەوەی هەبوو، بەڵام لێبوردەیی و ئاشتەوایی نوواند.

لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا سەرۆک بارزانى ئاماژەى بەوەکرد،  کوردانى فەیلی دڵسۆزانە لەپێناو کوردستاندا کاریان کردووە و لە عەکاشات چەکی کیمیاییان لەسەر تاقیکراوەتەوە. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین