نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم راگەێندراوێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت، ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسە نزیکەکانی قوباد تاڵەبانی "پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن کە وەکو هەڵوێستێک لەپێناو مافی مووچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە" و "ئەمە ستەمێکی دیکەیە لە خەڵکی سلێمانی."

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/نیسان/ 2023) نوویسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم راگەیێندراوێكی لەسەر ناكۆكییەكانی نێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بڵاوكردەوە لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "ئەگەر ستەمێک بەرامبەر خەڵکی سلێمانی هەبێت، بەر لە هەر کەسێک وەزیرانی پارتی و گۆڕان و سۆشیالیستیش قبووڵی ناکەن، بۆیە با موزایدە بەسەر خەڵکی سلێمانییەوە نەکرێت."

دەقی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسانی نزیکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پرۆپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە وەک هەڵوێستێک لە پێناو مافی مووچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە.بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە کە، ئەمەش ستەمێکی دیکەیە لە خەلکی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیانی دەکەن. بەرگری لە مافی مووچەخۆرانی سلێمانی ئەرکی هەموو تیمە وەزارییەکانە و ئەگەر ستەمێک بەرامبەر بە خەلکی سلێمانی هەبێت، بەر لە هەر کەسێک وەزیرانی پارتی و گۆڕان و سوشیالیستیش قبوڵی ناکەن، بۆیە با موزایدە بەسەر خەلکی سلێمانییەوە نەکرێت.کێشەی نەهێشتنی سیولە چەندین مانگ بوو لە سنووری سلێمانی هەبوو و لێژنەی بەدواداچوونیش پێکهێنرابوو و کاریان لەسەر ئەو کێشەیە دەکرد و بڕیار بوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە سەر ئەنجامەکانی کاری ئەو لێژنەیەش بکرێت، بەڵام کردەوەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف ڕوویدا و ئەو پرۆسەیەی پەک خست، چونکە یەکسەر دوای داوای ڕادەستکردنی تۆمەتبارانی کردەوەکە، قوباد تالەبانی و تیمی وەزاریی یەکێتی هەڵوێستیان وەرگرت و لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کشانەوە.هەموو هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی سلێمانیی سەختتر کردووە دەستبردنە بۆ داهاتی ناوخۆی ئەو دەڤەرە، کە هەر خودی قوباد و کەسانێک لە ناو حیزبەکەی لێی بەرپرسیارن.باشترکردنی ئەو دۆخەش تەنیا بە جێگیرکردنی سیستمێکی پتەوی دارایی دەکرێت ئەویش بە جۆرێک کە تەنیا حکومەت چاودێرییەکی وردی لە سەر پرۆسەی کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان هەبێت و ئەوجا ئەو داهاتانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بخرێتەوە خزمەت هاووڵاتیانمان.کرۆکی کێشەی دارایی لە سنووری سلێمانی ئەوەیە کە پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات شەفاف نیە و رێگەش نادرێت چاودێرییەکی مەرکەزی لە سەر ئەو پرۆسەیە هەبێت.شوێنی چارەسەریی گشت ئەم کێشانەش تەنیا کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانە، بۆیە ئەگەر قوباد تالەبانی و تیمەکەی هەست بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خەڵکی سلێمانی دەکەن، با واز لە چەواشەکاری و خۆڵ لەچاوی خەلک کردن بێنن و بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکان و گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/4/2

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین