ئەردۆغان تووشی نەخۆشی گەدە بووە تورکیە

نوچه‌نێت

بارودۆخی تەندروستی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كاتی بەڕێوەچوونی دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی تێكدەچێت و دواتریش خۆی ئاشكرای دەكات كە تووشی ئینفلۆنزای گەدە بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2023 ماڵپەڕی كەناڵی حوڕەی ئەمریكی باس لە تووشبوونی ئەردۆغان بە نەخۆشی گەدە دەكات و  ئاماژە بۆ ئەوە دەكات دوای پێشكەشكردنی چەند وتارێكی هەڵبژاردن ئەردۆغان شەوی رابردوو دیمانەیەكی لەگەڵ دوو كەناڵی تەلەڤزیۆنی كردووە. 

سەرەڕای ئەوەی لە دیمانەكە دواكەوتووە كەچی دوای 10 خوولەك بەرنامەكە پچڕاوە و دوای دەستپێكردنەوەی ئاشكرای كردووە، كە تووشی ئینفلۆنزای گەدە بووە.

ئەردۆغان لە دیمانەكە دەڵێ‌، "دوێنێ‌ و ئەمڕۆ كاری زۆرمان هەبوو، بەو هۆیە تووشی ئینفلۆنزای گەدەبووم، بە خۆم گوت ئەگەر دیمانەكە رەتبكەمەوە، ئەوا بابەتەكە بە هەڵە تێدەگەن، چونكە بەڵێنمان داوە، بۆیە داوای لێبوردنتان لێ دەكەم".

حوڕە باس لەوە دەكات، ئەردۆغان ماوەیەكە كز و ماندوو دەردەكەوێت، ئێستا ئەو تەمەنی 69 ساڵە و لە ساڵی 2012 نەشتەرگەی گەدەی بۆ كراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین