مه‌ولود چاوشئۆغڵو: دووباره‌ چەواشەكارە سياسيه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر شانۆن تورکیە

نوچەنێت

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانى جۆن بايدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كه‌ بڵاويكردبۆوه‌ به‌هۆى رووداوه‌كانى ساڵى(1915) كاردانه‌وه‌ى پيشانداو گوتى، "دووباره‌ ئه‌و چه‌واشه‌كارييه‌ سياسيانه‌ ده‌يانه‌وێت مێژوو بشێوێنن هاتونه‌ته‌وه‌ سه‌ر شانۆ."

دووشه‌ممه‌ (24/نيسان/2024) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا په‌يامێكى له‌ لاپه‌رى فه‌رمى خۆى له‌ سۆشيال ميديا بڵاوكرده‌و رايگه‌ياند، "هه‌ندێك چه‌واشه‌كارى سياسى ده‌يانه‌وێت مێژوو بشێوێنن دووباره‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ سه‌ر شانۆ، به‌ لێدوانه‌ سياسيه‌كانيان ناتوانن مێژوو بنووسنه‌وه‌ و ده‌رفه‌تچييه‌كان پێداگيرى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌يان ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌م دوورووى و نييه‌تيان له‌ياد ده‌كرێن و هيچ كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نييه‌ وانه‌ى مێژووى به‌ گه‌ڵى توركيا بدات." 

هه‌رسه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌ رگەیێندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات‌، "سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى ساڵى (1915) ئه‌ولێدوانانه‌ى بڵاوكرايته‌وه‌ به‌دبه‌ختييه‌ و له‌گه‌ڵ ياساى نێوده‌وڵه‌تى ناگونجێت هه‌وڵده‌ده‌ن به‌هۆى پاڵنه‌رى سياسى دووباره‌ مێژوو بنووسنه‌وه‌."

لە بەشێكی تری له‌به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووە، "ئێمه‌ وه‌ك توركيا ئه‌م لێدوانانه‌‌ ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌دژى ئێمه‌ و نادروسته‌ به‌ توندى ئيدانه‌ى ده‌كه‌ين، هيچ لايه‌نێك و ده‌زگاى سياسى‌ مافى ئه‌وه‌يان نييه‌ و ناتوانێت وانه‌ به‌ گه‌ڵى توركيا بدات سه‌باره‌ت به‌ مێژووى خۆى." 

وەزارەتی دەرەوەی توركیا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، "توركيا هه‌وڵده‌دات بۆ ئاشتى و هاوكارى ناوچه‌يى  ئێمه‌ داوا له‌م بازنانه‌ده‌كه‌ين پشتيوانى كۆمسيۆنى هاوبه‌شى مێژووبكه‌ن ئه‌م كاره‌ى وان خزمه‌ت به‌ حيساباتى سياسى و بيرته‌سكى دهگه‌يه‌نێت، هه‌موو هه‌ولێكيان بۆ به‌ده‌ست هێنانى دوژمنايه‌تييه‌ له‌ مێژوو."

لەدوای هاتنە سەر دەسەڵاتی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا دانی بە جینۆسایدی ئەرمەنەكان نا لەسەر دەستی عوسمانییەكان، ئەوەش كاردانەوەی تورندی ئەنقەرەی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین