سەرۆك نێچیرڤان بارزانی : دەبێ لە هەموو روویەكەوە خزمەتی قەڵادزێ بكرێت
نوچه‌نێت
ئەمڕۆ دووشەممە 34ی نیسانی 2023 ساڵیادی بۆردومانكردنی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانییە، كە رژێمی بەعس لە ساڵی 1974 ئەنجامی دا. لەم بۆنەیەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، "له یادی ٤٩ ساڵه‌ی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێدا، به شکۆوه یادی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌که‌ینه‌وه. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین".
لە بەشێكی تری پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، "به‌ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێکی نه‌زۆکی دیکه‌ی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کوردستان، به‌ڵام شه‌هیدکردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ، وره و گوڕ و تینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به‌خشی و له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی و خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی به‌گوڕتر به‌رده‌وام بوو".
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی دەكاتەوە كە پشتیوانی داواكاری خەڵكی قەڵادزێ و پشدەر دەكاتەوە و دەڵێ، "له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ک بۆ داواکاریی خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر دووپات ده‌که‌ینه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌که بکرێت. ناوچه‌ی پشده‌ر هه‌میشه قه‌ڵایه‌کی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان بووه و له‌پێناو ئازادی‌دا خاوه‌نی زۆر شه‌هید و قوربانیی گه‌وره‌یه."
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
له یادی ٤٩ ساڵه‌ی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێدا، به شکۆوه یادی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌که‌ینه‌وه. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
به‌ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێکی نه‌زۆکی دیکه‌ی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کوردستان، به‌ڵام شه‌هیدکردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ، وره و گوڕ و تینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به‌خشی و له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی و خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی به‌گوڕتر به‌رده‌وام بوو.
له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ک بۆ داواکاریی خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر دووپات ده‌که‌ینه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌که بکرێت. ناوچه‌ی پشده‌ر هه‌میشه قه‌ڵایه‌کی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان بووه و له‌پێناو ئازادی‌دا خاوه‌نی زۆر شه‌هید و قوربانیی گه‌وره‌یه.
دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و یادیان هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٢٤
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment