نیگەرانییەكانی گوندی پەلكانە دەیگەیێدرێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (23/نیسانی 2023) سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، "هێرشەکان بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان بەردەوام بن، برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان دەکەوێتە مەترسییەوە".
لە بەشێكی تری قسەكانی فەهمی بورهان ئاماژەی بەوەكرد، دوور لە هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووری لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان هێرشکرایە سەر گوندنیشان و هاووڵاتییانی کوردی گوندی پەلکانە، ئەمە شتێکی زۆر نامۆیە بۆ برایەتی و پێکەوە ژیانی نێوانمان پێشتر رووینەداوە، لەبری جەژنە پیرۆزە و گەردەن ئازاکردن، هەڕەشکردن، چاو سوورکردنەوە و هێرشکردنە سەر کورد رووبدات.
سەبارەت بە چارەسەری کێشە و گرفتەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “تەنها بە جێبەجێکردنی ماددەی (140) دەستوور دەبێت و پێویستە دەستوور بکرێتە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان."
لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، “ناکرێت ئێمە لە عێراقی نوێدا کار بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بکەین. ئەم بڕیارانە ئاشتی و تەبایی نێوانمان (پێکهاتەکان) و ئەو متمانەی بەیەکدیمان هەیە، هەڵدەوەشێنێتەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment