دواى جەژن مووچەى مامۆستایانى وانەبێژان دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەت دارایى و ئابووریى، دواى تەواوبوونى پشووى جەژنى ڕەمەزان مووچەى مامۆستایانى وانەبێژ دابەش بکات. وانەبێژەک دەڵێت بە هۆى نەبوونى سیولە لە بانکەکان مووچەکانیان پێش جەژن دابەشنەکرا.

ئەمڕۆ شەممە (22/نیسان/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، وا بڕیارە دواى ڕۆژى چوارشەممە (30)ى نیسانى (2023) مووچەى مامۆستایانى وانەبێژان دابەش بکرێت.

کاروخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا بەو ماڵپەڕەى ڕایگەیاندووە، دابەشکردنى مووچەى وانەبێژان کە جگە لە پارێزگای دهۆک و دوو پەروەردەی پارێزگای هەولێر، پەروەردەکانی پارێزگای هەولێر و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەى راپەڕین، گەرمیان و سۆران دەگرێتەوە.

نوێنەرى وانەبێژان باسى لەوەشکرد، هۆکارى دابەشنەکردنى بەشێک لە مووچەى وانەبێژان پێش جەژن دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى سیولە لە بانکەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین