سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: با جەژن بكەینە سەرەتایەكی تازەی یەكڕیزی و تەبایی
نوچه‌نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی نیسانی 2023 وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی هەینی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، بەو بۆنەیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە بەبۆنەی جەژنی رەمەزان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له موسڵمانان له كوردستان و عێراق و هه‌موو جیهان، به‌تایبه‌تی له خێزان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنی خێر و خۆشی و ئارامی و سه‌قامگیری بێت و شادی و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
با هه‌موومان له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی، له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا جه‌ژن و ماناكانی بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و چاكه و پێكهاتنه‌وه و لێبوردن و گه‌ردن ئازادی، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی ڕێزله‌یه‌كگرتن و خۆشه‌ویستی و ئاشته‌وایی بكه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌ینه سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی و كێشه و ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ مسۆگه‌ركردنی ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
٢٠\٤\٢٠٢٣
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment