سبەی یەكەم  رۆژی جەژنی رەمەزانە کوردستانی

نوچه‌نێت

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە هەرێمی كوردستان رايگەیاند، سبەی هەینی 21ی نیسانی 2023 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی نیسانی 2023 پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف كۆبووەتەوە و بەگوێرەی بەڵگە شەرعییەكان، مانگ لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان بیندراوە، بۆیە سبەی هەینی 21ی نیسانی 2023 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وێرای پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان،  باسی لەوە كرد، هەرێمی كوردستان نموونەیەكی جوانی پێكەوە ژیانە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە بڕوای ئەو چاكی ئەمەیش بۆ مێژووی خەڵكی كوردستان دەگەڕێتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین