بانكی ناوەندی زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو
نوچهنێت
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو كە بەشێكی زۆری بۆ پێداویستی ناوخۆ بوو، ئەمەیش یەكەم جارە بانكەكە بەم شێوەیە دۆلار بخاتە بازاڕوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023 بانكی ناوەندی عێراق 319 ملیۆن و 595 هەزار و 917 دۆلاری خستەڕوو، كە ئەمەیش بە بەراورد بە دوێنێ 12.7% زیاترە، چونكە دوێنێ 283 ملیۆنی خستەڕوو. خستەڕووەكەیش بۆ هەر دۆلارێك 1305 بوو بە شێوازی ئەلیكترۆنی و بە 1310 دینار بوو بە شیوازی كاش.
شەفەق نیوز ئاشكرای كردووە كە بڕی 225 ملیۆن دۆلار بۆ خواستی ناوخۆ بووە و بڕی 93 ملیۆنیش بۆ حەواڵەكردن بووە. لە خستەڕووی دۆلاری ئەمڕۆ 21 بانك و 603 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە.
لە مانكی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، عێراق تووشی كێشەی ناسەقامگیری بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بووە و حكومەتی عێراق هەوڵ دەدات نرخی هەر دۆلارێك بە 1310 دینار جێگیر بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment