ئوردن داوای بەردەوامبوونی نەوتە هەرزانەكەی عێراق دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەرپرسێكی ئوردنی بۆ رۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی دەخوازێ‌ عێراق لە ناردنی ئەو بڕە نەوتە بەردەوام بێت، كە بە هەرزانتر بە ئوردنی دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی نیسانی 2023 بەرپرسێكی ئوردنی كە ناوی ئاشكرا نەكراوە بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، وڵاتەكەی چاوەڕوانی وەڵامی عێراق دەكات بۆ نوێكردنەوەی ئەو رێككەوتنەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەنێوان عێراق و ئوردن واژو كراوە، بەگوێرەی رێككەوتنەكە عێراق رۆژنامە بڕی 10 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بە ئوردن دەدات، بە نرخێك كە 16 دۆلار لە بەرمیلێكی برێنت هەرزانتر بێت.

بەرپرسە ئوردنییەكە وێرای ئەوەی ئاشكرای كردووە كە ئەم بڕە كەمە و تەنیا 7% پێداویستی ئوردن دابین دەكات، كەچی بە گرنگی دەزانێ‌ و دەخوازێ‌ عێراق لە ناردنی بەردەوام بێت.

لە ئەیلوولی 2021 وە تا ئاداری ئەم ساڵ كە چەند جارێك رێككەوتنەكە نوێكراوەتەوە، عێراق بڕی ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل نەوتی بە وئوردن داوە. پێشتر جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی داوای لە سوودانی كرد، وڵاتەكەی وا بكات لە رووی ئابوورییەوە هاوكاری ئوردن بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین