لەبارەی كڕینی غاز وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشدارییەك بڵاودەكاتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق، هانی هاووڵاتیان دەدات غازی ماڵان لە بریكارەكان بكڕن، چونكە ئەوان بەرپرسیارێتی بوتڵی غازی خراپ لە ئەستۆ دەگرن.

حوسێن تاڵب بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسانی 2023 لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق داوە و تێیدا دڵنیایی داوە، كە بوتڵی غاز بەردەوام لە لایەن كۆمپانیا فەرمییەكانی عێراقەوە نوێ دەكرێنەوە و ئەوانەی كۆنن لەناودەبرێن. 

بۆیە هاووڵاتیان هۆشیار دەكاتەوە كە تا دەتوانن غاز لەو بریكارە فەرمییانە بكڕن كە لە كۆڵان و گەڕەكەكان دەگەڕێن و تابلۆی بریكارییان هەڵواسیوە، چونكە ئەو كاتە كۆمپانیای دابینكردنی بەرهەم نەوتییەكان بەرپرسیارێتی بوتڵی خراپ لە ئەستۆ دەگرێت و ئەگەر لە شوێنەكانی تر بێت ئەوا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی هاووڵاتیانە نەوەك كۆمپانیاكە.

بەگوێرەی ئامارێكی فەرمی عێراق ساڵانەی 158 بوتڵی غاز پڕ دەكاتەوە كە بەشێكی هەر زۆری لەلایەن ماڵانەوە بەكاردەبرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین