سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى هه‌زار شه‌هيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (14/نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەى پرۆسەى تاوانەکانى ئەنفال لەلایەن رژێمى پێشووى عێراق ڕایگەیاند، "قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌تان هه‌زار شه‌هيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانه"
دەقى په‌يامەکەى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له يادى ئه‌نفالدا:
ئه‌مڕۆ له يادى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفالدا كه ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ساڵى 1988 به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و خاكى كوردستان ئه‌نجامى دان، به‌وپه‌ڕى شكۆوه زياتر له 182 هه‌زار شه‌هيدى ئه‌نفال به‌بير ده‌هێنينه‌وه، سه‌رى ڕێز له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌ر‌زيان ده‌كه‌ين.
له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه، حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند. له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێ باشتر خزمه‌ت بكرێن و بايه‌خ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت.
قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌تان هه‌زار شه‌هيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانه، له‌م ياده‌دا با به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وت و مافه‌كانمان، ڕێز له گيان و يادى شه‌هيدان بنێين. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين تاكو ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش زیاتر به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز له هيچ شوێنێكى جيهان تاوانێكى وا دووباره نه‌بێته‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/14
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment