ئیتاڵیا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رز ده‌کاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە رۆما كۆبووەوە و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پێی رایگەیاند، ئاستی نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لە كۆنسوڵخانەوە بۆ كونسوڵخانەی گشتی بەرزدەكاتەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا ناوەڕۆكی دیدارەكە ئاشكرا دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆما له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ تایانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا كۆبووه‌وه‌. هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیتالیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنانی ئیتالی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و وزه‌دا، گفتوگۆیان كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خواستی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیتالیا، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیتالیا ده‌ڕوانن و خوازیار و ئاماده‌ی فراوانكردنی زیاتری هاریكاریی هاوبه‌شن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له‌ هه‌رێمی کورستان له‌ کونسوڵخانه‌وه‌ بۆ کونسوڵخانه‌ی گشتی، به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به ‌تایبه‌ت له‌ قه‌ڵه‌م دا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین