سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپات لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی هەرێم و ئیتاڵیا دەكاتەوە کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لۆرێنزۆ فۆنتانا سەرۆكی پەرلەمانی ئیتاڵیا لە رۆما كۆبوونەوە و سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا كردەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەم دیدارە راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە ئەمە دەقەكەیەتی:

له‌ به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ ڕۆما، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرێنزۆ فۆنتانا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتالیا، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیتالیا و دۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

سه‌رۆك نچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و هاوكاریی سه‌ربازی و سیاسیی ئیتالیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، خواستی په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئیتالیا دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتالیا جه‌ختی له‌ گرنگیدانی وڵاته‌كه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ پێزانینه‌وه باسی له‌ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشاندنی داعشدا و حه‌واندنه‌وه‌ و پاراستنی ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی: گه‌لی كوردستان ده‌بێ شانازی به‌ خۆیه‌وه‌ بكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین