سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانى هەولێر خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر بۆ کەمکرنەوەى مەترسیەکانى ڕوودان و دروستبوونى لافاو لە (72) کاتژمێرى داهاتوو، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندارەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (10/نیسان/2023) بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بە ئامادەبوونی جێگرامی پارێزگار و قائیمقامى قەزایى ناوەند، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان، زێرڤانى، بەڕێوەبەرى کەشناسى، بەڕێوەبەرى هونەرى بەرگرى شارستانى لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لە پێناو بەرگرتن لە دروستبوونى لافاو و کەمکردنەوەى مه‌ترسى ڕوودان و زیانەکانى ئەنجامدرا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پارێزگاى هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە "بەردەوامیدان بە پڕۆسەى پاککردنەوەى ڕێرەى ئاوى سروشتى باران و ئاوى قورس و کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان و هەموو ئەو شوێنانەى کە دەبنە هۆکارى کۆبوونەوەى ئاو و مەترسى دروستبوونى لافاو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر."

هەرەوەها پارێزگاى هەولێر، "جەختى لەوەکردەوە لەماوەى (72) کاتژمێرى داهاتوودا جگە لەوەى ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر لە پێناو دوورخستنەوەی مەترسییەکانى لافاو لەئامادەباشى تەواو دادەبێت"، هەروەها سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان دەبێ وەک یەک تیم بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکى نەخوازراوى دروستبوونى لافاو و پاراستن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان لە ئامادەباشى تەواودابن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین