شەپۆلێکى بارانبارین چەند شارێکى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسامان هەور دەبێت و سبەى دووشەممە لە چەند شارێکى هەرێمى کوردستان بارانبار دەبارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى نیسان/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاند ڕایگەیاند،  ئاسمان هەورى تەواو دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە سنوریەکانى پارێزگاى دهۆک و بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم. 

سەبارەت بە رەوشى کەشوهەواى سبەى دووشەممە پێشبینى دەکرێ، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک، هەروەها ئەگەرى بارانبارین زیاد دەکات کە هەندێ ناوچەى دیکەش دەگرێتەوە.

کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، شەپۆلى بارانبارانەکە ناوچەشاخاویەکانى هەولێر و کەمێک نمە باران لە سەنتەرى شاریش دەگرێتەوە و کەمێک هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت. بەڵام لە سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى و ناوچەکانى گەرمیان و کەرکووک تەنها هەور دەبێت پێشبینى باران بارین نیە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین