عێراق هەوڵێكی تر بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە دەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، لە فەرمانگەی خانوبەرە هۆبەیەكی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی سپیكردنەوەی پارە داناوە، چونكە پارەیەكی زۆر لە بواری خانوبەرەدا سپیدەكرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە نۆی نیسانی 2023 وەزارەتی دادی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، لە فەرمانگەی تۆماری خانوبەرە "عەقاری" هۆبەیەكی نوێیان داناوە بۆ چاودێری سپیكردنەوەی پارە، ئەمەیش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاوانە.

كامل هاشم گوتەبێژی وەزارەتەكە لە راگەیێندراوەكە باس لەوە كردووە، یەكێك لە پرۆسەكانی سپیكردنەوەی پارەی لە رێگەی كڕین و دواتر فرۆشتنەوەی خانوبەرە ئەنجام ددەدرێت، ئەم پرۆسەیەش لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدار لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەستنیشان كراوە".

روونیشی كردووەتەوە وەزارەتی داد تەواوی داتا و نرخەكانی خانوبەرە بەگوێرەی ناوچەكان دەزانێت و بە دواداچوونیان بۆ دەكات. سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر دوو تاوانی دارایین لە عێراق بە شێوەیەكی فراوان ئەنجام دەدرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین