قوباد تاڵەبانی پەیامێكی لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

قوبات تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا دەڵێت، "بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین."

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (حەوتی/ نیسان/ 2023) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە لە بەشێكی ئەو پەیامە دەڵێت، "بە ئامانج گرتنی فرۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عیراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی کوردستان."

دەقی راگەیێندراوەکەی قوباد تاڵەبانی:

بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین. بە ئامانج گرتنی فرۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عیراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی کوردستان. 

لەهەمان کاتدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی روون دەکەینەوە کە؛ جوتیار عادل گووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە  و تەنها نوێنەرایەتی حزبێک دەکات لە ناو حکومەتدا و بە هیچ شێوەیەک بۆی نیە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات و دوا بەیاننامەشی شەرمەزار دەکەین.

قوباد تاڵەبانی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین