جگە لە 20 هەزاریی عێراق پارەی تر چاپ دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكی ناوەندی عێراق تاوتوێی دەركردنی يەکەپارەی نوێتر دەكات و شارەزایانیش هۆشداری دەدەن و دەڵێن عێراق پێویستی بە پارەی نوێ نییە، بەڵكو پێویستی بە سەقامگیری بەهای دراوەكەیەتی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی نیسانی 2023 رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە، سەرەڕای چاپكردنی 20 هەزار دیناری، فەرمانگەی دەركردن و گەنجینەكانی بانكی ناوەندی تاوتوێی دەركردنی پارەی تر دەكات، وەك دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕ و سنوورداركردنی ساخەتەكردنی پارە. ئەو رۆژنامەیە لە ئامادەكردنی راپۆرتەكەی پشتی بە داتاكانی بانكی ناوەندی عێراق بەستووە.

عومەر حەلبووسی و كەریم حلو شارەزایانی ئابووری بۆ رۆژنامەكە قسەیان كردووە و دەڵێن عێراق پێویستی بە یەكە دراوی نوێ نییە، بەڵكو پێویستی بە سەقامگیری بەهای دینارە. بە بڕوای ئەوان دەركردنی پارەی نوێ ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و لەوانە دەبێتە هۆی هەڵاوسان و دابەزینی زیاتری بەهای پارەكە. 

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئێستا 80%ی پارەی نەخیتینەیی عێراق لە بازاڕ و بانكەكانە، كە قەبارەكەی 83 تا 84 ترلیۆن دۆلار دەبێت. لەدوای 2003 وە عێراق پارەیەكی نوێی چاپ كردووە و دواجار لە 2011 یەكەی 50 هەزاریی دەركرد و بۆ ئەمساڵیش بە نیازە یەكەی 20 هەزاریی دەربكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین