سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: شێخه‌ڵلا ئيبراهيم هه‌ميشه‌ نموونه‌يه‌كى ديارى خزمه‌ت و وه‌فادارى بووه کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵە پێشمەرگە و تێکۆشەرى کوردستان (مامۆستا شێخه‌ڵلا ئيبراهيم) دەکات و دەڵێت، کۆچى دواییکردنى غەمبارى کردم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکى سەرەخۆشیدا دەڵێت، "كۆچى دواييى پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵلا ئيبراهيم خه‌مبارى كردم. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."

 شێخەڵڵا ئیبراهیم كە بە (مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم) ناسراوە، لە (1997) بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بووە، لە (2005) و لە خولی دووەمی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی بووەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.

 سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى دیکەى سەرەخۆشییەکەدا دەڵێت، "خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵلا ئيبراهيم، نموونه‌ى كوردێكى دڵسۆز و وه‌فادارى كوردستان بوو. هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به‌ پێشمه‌رگايه‌تى و خه‌بات و خزمه‌ت بۆ‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌خشى. له سه‌رده‌مى شۆڕش وه‌ك پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رێكى كۆڵنه‌ده‌ر، له‌ سه‌رده‌مى ئازاديشدا هه‌ميشه‌ نموونه‌يه‌كى ديارى خزمه‌ت و وه‌فادارى بووه‌. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت."

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین