له‌ عێراق هێرش كرایه‌ سه‌ر سێ كاروانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ر سێ شارى دیوانیه‌ و زیقار و بابل، سێ هێرشى جیاواز كرایه‌ سه‌ر كاروانى هاپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى باس له‌ سووتانى یه‌كێك له‌ شوفێره‌كان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى ئادار، سێ هێرشى جیاواز كرایه‌ سه‌ر كاروانى لۆجیستى هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ باشوورى عێراق، هه‌ر سێ هێرشه‌كه‌ به‌ جیاوازى چه‌ند كاتژمێرێك له‌یه‌كتر به‌ جیا له‌ شارى دیوانیه‌ و زیقار"ناسریه‌" و بابل "حله‌" ئه‌نجام دراون.

شانه‌ى راگه‌یا‌ندنى ئه‌منى عێراق هه‌ندێك زانیارى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌وانه‌ له‌باره‌ى زیانه‌ گیانییه‌كان گوتوویه‌تى، یه‌كێك له‌ شۆفێرى كاروانه‌كه‌ سووتاوه‌ و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. روونیشى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و شوفێرانه‌ى كه‌ كار بۆ گواستنه‌وه‌ى پێداویستى هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن هه‌موویان خه‌ڵكى عێراقن.

ماوه‌ى دوو ساڵه‌ به‌رده‌وام به‌ چه‌ندان شێوازى جیاواز هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و ئه‌مریكا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق میلیشیاكانى شیعه‌ له‌م هێرشانه‌دا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین