ئامانجى هێرشى میلیشیاكان هێزه‌كانى ئه‌مریكا نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئامانجى هێرشه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى میلیشیاكان بۆ سه‌ر بنكه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق هێزه‌كانى ئه‌مریكا نییه‌، به‌ڵكو دوو ئامانجى سیاسى له‌ پشته‌وه‌یه‌.

له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌ "سێى كانوونى دووه‌م"، كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵیادى دووه‌مى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، رۆژانه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق.

رۆژى دووشه‌ممه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ڤیكتۆریا له‌ رۆژئاواى به‌غدا، دوێنێ سێشه‌ممه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م هێرش كرایه‌وه‌ سه‌ر بنكه‌ى ڤیكتۆریا. هیچ یه‌كێك له‌ هێرشه‌كانيش زیانێكى ئه‌وتۆى نه‌بوو. ئه‌م هێرشانه‌ له‌ كاتێكدا دێت كه‌ له‌كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌ جه‌نگاوه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانانى راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێنجى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى باس له‌وه‌ ده‌كات، ئامانجى ئه‌و هێرشانه‌ سه‌ربازانى ئه‌مریكا نییه‌، به‌ڵكو دوو په‌یامى سیاسيان له‌ پشته‌وه‌یه‌. له‌ راپۆرته‌كه‌كدا كازم وائیلى كه‌ پێشتر راوێژكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بووه‌ له‌ عێراق دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، "میلیشیاكان بۆ رووسپیكردنه‌وه‌ ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كه‌ن".

به‌ گوته‌ى وائیلى ئه‌وان ده‌یانه‌وێ په‌یامێكى ئێران بگه‌ینن و بڵێن، "له‌ گۆڕه‌پانى عێراق ماوین و ده‌توانین هاوپه‌یمانان نیگه‌ران بكه‌ین" په‌یامێكی تریشیان بۆ حكومه‌تى نوێى عێراقه‌ و ده‌یانه‌وێ پێى رابگه‌یین ئه‌وان له‌ چالاكییه‌كانى خۆیان ناكه‌ون و به‌رده‌وام ده‌بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین