راپۆرتێكی ئەمریكی: مامەڵەكردن بە دۆلار زیانی بە ئابووری عێراق گەیاندووە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

دامەزراوەی برۆكینگزی ئەمریكی پێیوایە بەهۆی ئەوەی دۆلار لە عێراق كراوەتە دراوی سەرەكی بۆ مامەڵەكردن، بە بەهای ملیاران دۆلار زیان بە ئابووری ئەم وڵاتە گەیشتووە و ئەم جۆرە مامەڵەیەیش هۆكارێك بووە بۆ گەندەڵی و تاوانە داراییەكان.

دامەزراوەی برۆكینگز لە راپۆرێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی نیسانی 2023 رۆژنامەی مەدا بڵاویكردووەتەوە، باسی لەوە كردوو چاودێریان ئابووری پێیانوایە دەبێت عێراق لە مامەڵەكردن بە دۆلار وەك دراوی سەرەكی دوور بكەوێتەوە، چونكە بەو كارە دەتوانێ‌ جڵەوی گەندەڵی دەكات. 

راپۆرتەكە دەشڵێ‌، "حكومەتی سوودانی بۆ ئەم بابەتە دەستی بەكار كردووە و فشار دەخاتە سەر ئەمریكا، هەر چەندە ئەمریكا خۆی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەشدار بووە لە رێكخستنی كەرتی بانكی عێراق و دواتر سیستەمی مەزاكردنی بە دۆلاری خستووەتە بانكی ناوەندییەوە كە ئەمەیش بووە هۆكارێك بۆ سپیكردنەوەی پارە و بەقاچاخبردنی بۆ وڵاتانی دراوسێ‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین