سەرۆک بارزانى دەستخۆشى لە محەمەد شیاع سوودانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ "سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد" هەروەها دەشڵێت، "سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى نیسان/2023) سەرۆک بارزانى لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی "(واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی هەناردەكردنی نەوت)ـی بە هەنگاوێكی مێژوویی وەسف كرد."

بارەگاى بارزانى دەڵێت، سەرۆک بارزانى، "سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بۆ هەوڵەكانی لەمەڕ چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی ئەو ڕێككەوتنە گرنگە."

سەبارەت بەچارەسەرکردنى کێشەکا، سەرۆک بارزانى ڕایگەیاند، "ئەگەر نیازپاكی و ئیرادەی چارەسەركردن هەبێت، بە دڵنیاییەوە چارەسەركردنی كێشەكان ئاسان و مومكین دەبێت و هیواشی خواست كە ئەو ڕێككەوتنە ببێتە دەروازەیەك بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق."

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی "پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دووپات كردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین