سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندن لە هەردوو حیزبی شیوعیی عێراق و کوردستان دەکات
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (31/ئادار/2023) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی هەردوو حیزبی شیوعیی عێراق و کوردستانی لە سەرکردایەتی و جەماوەری هەردوو حیزبەکە کرد لەبەشێكی قسەكانی رایگەیاند، "به رێز و پێزانينه‌وه له رۆڵ و ئاماده‌يى و قوربانی و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهڕوانين."
دەقی پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ 31ى ئازار، له يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيووعيى عێراق و كوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له سهركردايهتيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ريان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵ و ئاماده‌يى و قوربانی و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهڕوانين.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پێويستی و گرنگيى پته‌وكردنى كارى پێكهوهيى و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دهكهينهوه بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دى و سهختييهكان و خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی حزب شیووعی و ته‌واوی شه‌هیدانی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/31
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment