کەشناسى هەرێم: بارانى بە لێزمە دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکات ئەمڕۆ باران ببارێت و سبەى دووشەممە  باران بە لێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/ئادار/2023) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، "لە پاش نیوەرۆ پێشبینى هاتنى شەپۆلى باران بارین دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتى، کاریگەرى پاڵە پەستۆیەک لە سەر عیراق ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، باران بارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت, هەندێ جار هەورە تریشقەو لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکووک وە ناوچەشاخاویەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى باران بارینى زیاترە."

هەروەها دەشڵێت، "ئاسمان هەورى دەبێت. باران بارین لە کاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ لێزمە باران لە هەندێ کاتى جیا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى باران بارین کۆتاى دێت لە سەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین