بارەگاى بارزانى: هەرێمى کوردستانى عێراق کارتۆن نییە کوردستانی

نوچەنێت:

بارەگاى بارزانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەبارەی ئەو لێكدانەوە بێ بنەمایانەی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی ناوزەد دەكەن، بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نیە."

درەنگانى ئەمشەو (26/ئادار/2023) بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نیە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگای بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی ئەو لێكدانەوە بێ بنەمایانەی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی ناوزەد دەكەن، بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نیە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە. هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت.

بارەگای بارزانی

26ی ئاداری 2023

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین