كەشناسی هەرێم رەوشی كەش و هەوای رۆژانی نەورۆزی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سەبارەت كه‌شوهه‌وای‌ رۆژانی‌ نه‌ورۆزی‌ راگه‌یاند، “ دووشه‌م به‌درێژای رۆژه‌كه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و پێشبینی باران له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ هه‌یه‌."

ئەمڕۆ یەكشەممە (19/ئادار/ 2023) بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “ئەگەر هەیە دوای نیوەڕۆی بەیانی دووشەممە ئاستی دابارین نمه‌ باران بۆ بارانی مامناوه‌ند ده‌بێ، پێشبینی دابارین له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له‌ سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و نیمچه‌ شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگاكان له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌كرێت."

هه‌روه‌ها رۆژی‌ سێشه‌م كه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌، كه‌شناسی‌ رای‌ گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وامی ئه‌و كه‌شه‌ ناسه‌قامگیریه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ هه‌وری ده‌بێت و كه‌مێك سارد ده‌بێت كاتی دابارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان له‌ زۆربه‌ی كاته‌كان باران بارینی كورت خایه‌ن هه‌یه‌ و به‌گشتی كاتی دابارین ده‌كه‌وێته‌ دوای نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌گه‌ری ته‌زره‌ بارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌.

له‌ رۆژی‌ چوارشه‌م پێشبینییه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دروست نه‌بوونی گۆڕانكاری نا سه‌قامگیری له‌ كه‌شی ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت ئاسمان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پێشبینی بۆ دابارین كه‌متره‌ به‌ به‌راورد به‌ رۆژانی پێشووتر ئه‌گه‌ری باران زیاتر له‌سه‌ر به‌شێك له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بێت.

لە بەشێكی تر راگەیێنداروەكەی هه‌روه‌ها كه‌شناسی‌ هۆشداری‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ناوچه‌ به‌رزه‌كان دوور بكه‌ونه‌ به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ به‌هێزی‌ هه‌وره‌تریشقه‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین