هێلیكۆپتەرێك لە سنووری پارێزگای دهۆك كەوتەخوارەوە

نوچەنێت

لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دهۆک هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە نازانرێت، تا ئێستا حەوت كەس گیانیان لەدەست داوە.

سەر ئێوارەی (15/ئادار/2023) هێلیکۆپتەرێک لە سنووری پارێزگای دهۆك كەوتەوە خوارەوە، فەرماندەیەكی سەربازی بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە، بەهۆی رووداوەکەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی تاوەکو ئێستا نازانرێت هێلیکۆپتەرەکە کراوەتە ئامانج یان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتەخوارەوە. هەروەها هێشتا دیار نییە کە هێلیکۆپتەرەکە عێراقییە یان نا.

هاونیشتمانییەک کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە، ڤیدیۆیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە و تێیدا دەرکەوێت کە ئاگرێکی گەورە لە هێلیکۆپتەرەکە بەرزدەبێتەوە کە بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، گیانلەدەستدان و برینداریش هەن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كەناڵی رووداو هێلیكۆتەرەكە لە نزیک گوندی بێرکیاتی لە سنووری ناحیەی چەمانکێ کەوتووەتەخوارەوە کە کۆمپانیایەکی نەوتیش لە نزیک شوێنی رووداوەکە هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین