سەرۆك نێچیرڤان بارزانی : داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم بودجەیەك بۆ هەڵەبجە تەرخان بكات کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەتی عێراق كرد، بودجەیەك بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان بكات و سوپاسی سوودانی و حكومەتەكەی كرد كە بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەیان واژۆ كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە دیداری سلێمانی بەشدار بوو لە وتارێكدا باسی لە گرنگی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرد و گوتی، "ساڵانێك بوو كارێكی زۆرمان كرد بۆ كردنی هەڵەبجە بە پارێزگا"

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی حكومەتی سوودانی كرد كە دوو رۆژ لەمەوبەر بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ كردووە و سەرەڕای ئەمەیش سەرۆك نێچیرڤان داوای تەرخانكردنی بودجەی لە حكومەتی سوودانی كرد بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

بۆ یەكەمجار لە ساڵی 13ی ئاداری 2014 سەرۆك نێچیرڤان بارزانی كە ئەو كات سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو، بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین