سوودانی : بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان بەهێزبوونی عێراقە کوردستانی

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ لە دیداری سلێمانی كە لە لایەن زانكۆی ئەمریكییەوە رێكخراوە گوتی، "پشتیوانی لە یەكڕیزی سەركردەكانی كوردستان دەكەین و بەهێزبوونی هەرێمی كوردستانیش بەهێزبوونی عێراقە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 محەمەد شیاع سوودانی لە دیداری سلێمانی ئامادەبوو كە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و چەندان سەركردەی تر تێیدا بەشدارن. لە دیدارەكەدا محەمەد شیاع سوودانی لە وتارێكدا گوتی، "پشتیوانی لە یەكڕيزی سەركردەكانی كوردستان دەكەین و بەهێزبوونی هەرێمی كوردستانیش بەهێزبوونی عێراقە".

لەسەر تەوەری دۆسییەكانی دەرەوەیش سوودانی گوتی، "عێراق ناتوانێ‌ میحوەری لایەنێك بێت دژی لایەنێكی تر" نكۆڵیشی لەوە كرد دەستوەردانی ئێران لە عێراق هەبێت. 

دوێنێ‌ سوودانی سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، ئەمڕۆیش لە سلێمانییە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین