سەرۆک بارزانى و محەمەد شیاع سوودانى کۆبوونەوە کوردستانی
سەرۆک مەسعود بارزانى و محەمەد شیاع سوودانى کۆبوونەوە. بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە "لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئادار/2023) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازى لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانى عێراق و شاندی یاوەری كرد.

لە ڕاگەیێندراوێکدا بارەگاى بارزانى دەڵێت، سەرۆک مەسعود بارزانى، نیوەڕۆخوانێکى بۆ محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕێکخستبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كران و جەختیش لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتی عێراقی دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت."

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق گەیشتە هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە سبەى چوارشەممە سەردانى پارێزگاى سلێمانى بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین