ڤيان دەخيل: هەوڵ دەدەين بوودجە وەك خۆى پەسند بكرێت کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی رايگەياند، پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حکوومەتەوە پەسەند کراوە، ئێمەش لە پەرلەمان هەوڵ دەدەین وەک چۆن رێککەوتنەکە کراوە، بەو شێوەیە بودجە پەسەند بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئادار/2023) د.ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕى فەرمى پارتی دیموکراتی کوردستان راگەياند، "دوای ئەوەی حکومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد، پڕۆژەیاساکە دێتە ناو پەرلەمان و دەچێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دواتریش بۆ لیژنەی دارایی رەوانە دەکرێت و هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی پێداچوونەوەی بۆ دەکەن، دواتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و دواتریش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.

لەبەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "ئەوەی گرنگە رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و بەغدا کراوە لەبارەی هەموو بابەتەکانی بودجە".

سەبارەت بە پشكى هەرێمى كوردستانيش ئاماژەى بەوە كرد، "بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە، پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە 12.67%ـە و ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنەکانی دیکەی کوردی هەوڵ دەدەین ئەو رێککەوتنەی کە کراوە، وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و پەسەند بکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین