سوودانی سەردانی هەولێر دەكات کوردستانی

نوچه‌نێت

بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سبەی سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ سەركردەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئاداری 2023 ماڵپەڕی كەناڵی رووداو ئاشكرای كردووە، سبەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە جیا كۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكە رووداو نووسیویەتی، "چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێبکرێن و سەرنج بخرێتە سەر هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسەکان، وەک بودجە، پڕۆژەیاسای نەوت و گاز، رێککەوتنی شنگال، ماددەی 140 و رووبەڕووبوونەوەی داعش".

محەمەد شیاع سوودانی پێشتر چەندان دیداری لەگەڵ سەركردەكانی كورد كردووە، ئێستا لە بەغدا دانوستاندنێكیش لە نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا بەڕێوەدەچێت بۆ پرسی بودجە و وزە و چەندان دۆسیەی تر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین