ئه‌كپارتى ژماره‌ى جێگرى سه‌رۆك كۆمار زياد دەكات تورکیە

نوچەنێت

هانده‌ فيرات، نوێنه‌رى حوريه‌ت رايگه‌ياند، ئه‌كپارتى ده‌ستى به‌ جووله‌ى سه‌رسورهێنه‌ر كردووه،‌ ئێستا ئه‌م پارته‌ پێشنياريان كردووه‌ هه‌ريه‌ك له‌ هاكان فيدان، سه‌رۆكى دەزگای هەواڵگری (ميت) و ئيبراهيم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا و محه‌مه‌د شيمشه‌ك وه‌زيرى پێشووى دارايى توركيا، وه‌ك جێگرى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ده‌ستنيشان بكه‌ن.

ئه‌مرۆ شەممە (11/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆنى حكومەتى توركيا كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌يان وه‌ك كانديدى هاوبه‌شى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار بۆ هەڵبژاردنەكان ده‌سنيشان كرد، هه‌ريه‌ك له‌ ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبووڵ و مه‌نسور ياڤاش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره‌ وه‌ك دوو جێگرى سه‌رۆكايه‌تى ديارى كران، هانده ‌فيرات رايگه‌ياندووه‌، پارتی دادوگەشەپێدان (ئه‌كپارتى) ده‌يه‌وێت ژماره‌ى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار بۆ سێ جێگر زياد بكات.

هانده‌ فيدان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ ئه‌كپارتى هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵ (هوداپارت و مه‌هه‌په‌) رێك بكه‌وێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌‌ ئه‌وانيش هيچ ناره‌زايه‌تييه‌كيان ده‌رنه‌بريوه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنياره‌ى ئه‌كپارتى، مه‌به‌ستى ئەو دوو پارتە ته‌نيا بردنه‌وه‌يه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ پێشبينى ده‌كرێت ئه‌كپارتى له‌م نيزيكانه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى خۆشگوزه‌رانى بكه‌ن له‌ئێستادا به‌رده‌وامن له‌ دانوستاندن.

بڕیارە لە (14)ی نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان لە توركیا بەڕێوە بچێت، هەر یەك لە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ و رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك دوو كاندیدی سەرەكی بكەونە كێبڕكێ. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین