راپۆرتێكی نێودەوڵەتی: داهاتی مۆلیدە ئەهلییەكان چوار ملیار دۆلارە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

راپۆرتێكی سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی لە ئەمریكا هەندێك زانیاری لەسەر كەرتی كارەبا ئاشكرا دەكات و دەڵێ‌، "تەنیا لە ساڵێكدا داهاتی مۆلیدە ئەهلییەكان چوار ملیار دۆلارە".

رۆژنامەی مەدای عێراقی دوێنێ‌ چوارشەممە هەشتی ئاداری 2023 راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی ئەمریكی "CSIS" ئامادەكراوە، بە ناوی "هەلە  بەهەدەرچووەكانی عێراق". لەسەرەتای راپۆرتەكە باس لەوە دەكات عێراق سوودی لە گەلێك هۆكار نەدیوە كە بۆ چاككردنی كەرتی كارەبا رەخساون. 

راپۆرتەكە دەڵێ‌، "عێراق خاوەن داهاتێكی مامناوەندییە و لەسەر ئاستی جیهان پێنجەم وڵاتە لە یەدەگی نەوتدا" دواتر باس لەوە دەكات لایەنە نێودەوڵەتییەكان ملیاران دۆلاریان بە عێراق داوە بۆ چاككردنی كارەبا. كەچی ئێستا هاووڵاتیان بە تێكڕایی 12 سەعاتی رۆژانە كارەبایان هەیە و ئەم وڵاتە پێویستی بە چوار هەزار میگاواتی تر هەیە. 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان عێراق لە رۆژێكدا بە خەرجی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار ئەو كارەبایەی هەیە دابینی دەكات، زۆرێكیش لە هاووڵاتیان پارەی كارەبا نادەنەوە و 80%ی خەڵك لە خزمەتگوزاری كارەبا رازی نییە، ئەوان پارەی مۆلیدەی ئەهلیش دەدەن كە بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەو مۆلیدانە ساڵانە داهاتیان لە چوار ملیار دۆلار زیاترە. 

پێشتر بەرپرسانی عێراق ئاشكرایان كردووە لەدوای 2003 وە نزیكەی 100 ملیار دۆلار بە ناوی چاككردنی كەرتی كارەبای عێراق خەرج كراوە، بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونێك لەو كەرتە نییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین