سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات کوردستانی

نوچەنێت

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، سەرۆك نێچيرڤان بارزانى سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆى/ ئادار/ 2023) ئه‌حمه‌د ئيبراهيم سه‌عيد زاهرى، كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کراوە بۆ ئەوەی سەردانی ئیمارات بکات و لەگەڵ خاوەنشکۆ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبێتەوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندیێکی نایابیان لەگەڵ سەرکردەکانی ئیماراتدا هەیە، ئەمەش رەنگدانەوەی بەردەوامبوون، بەهێزبوونی و فراوانبوونی پەیوەندییەکانە".

 سەبارەت بە كارى كۆمپانياكانى وڵاتەكەى كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات لە هەولێر ئاماژە بەوە دەكات، "ئێمە نزیکەی (150) کۆمپانیای ئیماراتیمان هەیە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و سوپاس بۆ خوا کارەکانیان زۆر سەرکەوتووە. گەورەترین نموونەی سەرکەوتنی وەبەرهێنانی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، دانە گازە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین