كۆبوونەوەی دەزگاكانی هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی دوخرا کوردستانی

نوچەنێت

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی دەزگاکانی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دواخرا، هاوار محەممەد بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "دواخستنەکە بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتییەوەیە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (پێنجی/ ئادار/ 2023) بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بڕیاربوو سبەی دووشەممە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی رزگار حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی، کۆبوونەوەکە دواخراوە.

لە بەشێكی تری قسەكانی هاوار محەمەد ئاماژەی بەوە كرد، "بۆ کۆبوونەوە، چاوەڕێی باشبوونی تەندروستیی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی دەکەین."

لەلایەكی ترەوە لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رزگار حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی کەمێک نەخۆشە.

بڕیاربوو سبەی دووشەممە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێوازی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین