روونكردنەوەیەك لە فازڵ میرانییەوە بۆ یەكێتی کوردستانی

نوچەنێت

نووسینگەی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت لە قسەكانی پێشتری لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی رایگەیاند، "بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان‌و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بەئێمەوە نییە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (پێنجی/ئادار/ 2023) نووسینگەی فازڵ میرانی لە روونكردنەوەیەك دا لەسەر  قسەكانی لە چاوپێكەوتنی دوێنێ شەممە رایگەیاند، "هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی هەڤاڵ فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە".

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌: 

بەڕێز فازڵ میرانی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ڕووداو، سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان وەڵامی هەندێ پرسیاری داوەتەوە و، لەلایەکی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە دیارە بۆ هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی هەڤاڵ فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە و، هەروەها چەند ڕستەیەکیش لەو چاوپێکەوتنە وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە!. لێرەوە ڕایدەگەیەنین ڕوداو و بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردوە و تەداخولیش ناکەین، ئەگەر لەو بارەوە لێکدانەوە هەبووبێت بۆچونی شەخسیە، واباشە ڕاگەیاندنیش بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای میوانەکانی بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
هەڤاڵ فازڵ میرانی
5ـی3ـی2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین