ئێران دژايەتييەكانى بەرانبەر ئازەربايجان چڕدەكاتەوە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

فوئاد شاهبازۆف، پسپۆڕ لە بوارى ئاسايشى ئاسياى ناوەڕاست، هۆكارەكانى دژايەتى ئێران بەرانبەر ئازەبايجانى دراوسێى بۆ توركيا و ئيسرائيل و مەترسييەكانى پشت وروژاندنى هەستى نەتەوەيى ئازەرييەكانى باكوورى ئێران دەگێڕێتەوە.

تێكچوونى پەيوەندييەكانى ئێران و ئازەربايجان تێكچوونێكى دوژمنكارانەيە، بەرپرسانى باكۆ خواستە بەردەوامەكانى تاران رەت دەكەنەوە. 

لە (27) كانوونى ئەمساڵ، لە تارانى پايتەختى ئێران هێرشێكى سەربازى كرايە سەر باڵيۆزخانەى ئازەربايجان و سەرۆكى نێردەى ئاسايشى ديپلۆماسى كوژراو و دوو كارمەندى باڵيۆزخانەكەش بەسەختى برينداربوون، ئەوەش بۆتە خاڵى نەگەڕانەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە مانگى تشرينى يەكەمى (2021) ناكۆكى ديپلۆماسى باكۆ و تاران دەستى پێكرد، ئەوەش لەو كاتەدا بوو ئێران بۆ يەكەمجار بەشێوەيەكى فراوان بە تانك و زرێپۆش و هێڵيكۆپتەر لەسەر سنوورەكان، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى بەرپرسانى باكۆ لەسەرووى هەموويان ئيلهام عليێف، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە رەخنەى توند لە ئێران بگرن.

جەنگى كەرەباخ

پاڵنەرى سەرەكى گوتارە دوژمنكارييەكانى پشت ئێران بەرانبەر ئازەربايجان سيستەمى جيپۆلۆتيكى گۆڕاويى ناوچەييە، كە لە جەنگى كەرەباخ لە (2020) دەركەوت.

سەركەوتنى سەربازى يەكلاكەرەوەى ئازەربايجان بە پاڵپشتى توركيا بەسەر ئەرمينياى هاوپەيمانى ئێران و گێڕانەوەى خاكەكانى سەر سنوورى لەگەڵ توركيا بە زەبرێكى كوشندەبوو لە خواستەكانى ئێران بۆ پارێزگارى لە هەژموونى خۆى بەسەر باكۆ، ئەوەش بە كردەيى رەنگى لەسەر پەيوەندييە بەهێزەكانى باكۆ لەگەڵ نەيارە ناوچەييەكانى ئێران لەوانەش توركيا و ئيسرائيل دايەوە.

بۆيە مانۆڕە سەربازييەكانى ئێران لە (2021) گەيشتە ئاستى هۆشدارى ناراستەوخۆ، كە ئازەربيجان دەبێت پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەنقەرە و تەلئەبيب كەم بكاتەوە.

كاتێك مانگى تشرينى يەكەمى ساڵى رابردوو، سوپاى پاسداران لەسەر سنوورەكانى ئازەربايجان دەستى بە گەڕى دووەمى مەشقەكان كرد، سوپاى پاسداران ئەوەى دووبارە دەكردەوە، كە ئيسرائيل خاكى وڵاتانى دراوسێ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاردەهێنێت، ئێران و ئيسرائيليش يەكتر بەدوژمنى يەكەمى يەكتر دەزانن.

گۆشەگيريى و نەتەوەيى ئازەربايجانى

لەدواى گەڕى كۆتايى مەشقەكان ئازەربايجان ئێرانى بە تێكدانى ئارامى ناوچەكەيان تۆمەتباركرد، هۆكارەكەشى ئەوەيە ئێران فشار دەخاتە سەر ئەرمينيا بۆ ئەوەى رێككەوتنى ئاشتى يەكجارەكى لەگەڵ ئازەربيجان واژۆ نەكات، كە ئەگەر هەيە بەو هۆيەوە باكۆ رێڕەوى زەنگارۆر بە كۆمارى ناوختشيڤانى ئازەربايجان ببەستێتەوە، كە ناوچەيەكى سەر بە ناوچەكانى ئازەربايجانى رۆژئاوايە و بە خاكى ئەرمينيا تێدەپەڕێت.

لە ديدى تاران ئەگەر ئازەربايجان بەبێ بەربەست گەيشتە ناختشيفان و لەوێشەوە بۆ توركيا، ئەوكاتە ئێران لە ئەرمينياى هاوپەيمانى ستراتيژى درێژمەوداى دادەبڕێت، هەبوونى ئازەربايجان بەبەهێزى لە ناوچەى ناختشيفان دەبێتە هۆى وروژاندنى هەستى نەتەوەيى لە ناوچەكانى باكوورى ئێران، كە زۆربەى لە نەتەوەى ئازەرين.

باڵيۆزێك لە ئيسرائيل

لە مانگى كانوونى دووەمى ساڵى رابردوو كاتێك حكومەتى ئازەربايجان بڕيارى كردنەوەى باڵيۆزخانەى وڵاتەكەى لە ئيسرائيل دا، ئەوە ناخۆشترين هەواڵ بوو بۆ ئێران.

لە مانگى كانوونى دووەمى ئەمساڵ كەمێك پێش هێرشەكەى سەر باڵيۆزخانەى ئازەبايجان، باكۆ يەكەم باڵيۆزى خۆى لە ئيسرائيل دياريكرد، ئەوەش ترساندنە ستراتيژييەكانى تێكشاند.

لە وەڵامى هێرشى سەر باڵيۆزخانەكەشيان باكۆ باڵيۆزخانەكەى لە تاران داخست و داواى لێكۆڵينەوەى گونجاوى لەو توندوتيژييە كرد، ئەگەريش هەيە تا شرۆڤەيەكى دروستى پێ نەگوترێت لەسەر ئەو هێرشە باڵيۆزخانەكەى ناكاتەوە.

ئەوەش لەكاتێدايە لێدوانى بەرپرسانى ئێران ئەوەيە رەتيدەكەنەوە ئەو هێرشە بە پاڵنەرى تيرۆرستى ئەنجام درابێت، بۆيە ئەگەرى بەگەرى بەهێز ئەوەيە باكۆ لە ئێران دووركەوێتەوە و بەرەو سعووديە و ئەمەريكا و ئيسرائيل هەنگاو بنێت.

وڵاتانى ناوچەكە و رۆژئاوا لە پێش هەموويانەوە رياز و واشنتن ئێران بە ئەنجێنداى فراوانخوازى لەو ناوچەيە دەستوەردان لە كاروبارى زۆربەى وڵاتانى عەرەبى تۆمەتبار دەكەن، لەسەرووى هەمووشيانەوە يەمەن و عێراق و سووريا و لوبنان، ئەوەش لەكاتێدايە ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە پابەندن بە بنەماكانى دراوسێيەتى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین