ناوەندى گاز لە توركيا دەبێتە جێگەى بايەخى رووسيا تورکیە

نوچەنێت

يەفگينا بۆبۆڤا، شارەزا لە كۆمپانيان ڤيگۆن كۆنسڵتينگ، رايگەياند، درووستكردنى ناوەندێكى گاز لە توركيا بايەخى تايبەتى هەيە، هەريەك لە رووسيا و ئێران و ئازەربايجان وڵاتانى فرۆشى گازى سرووشتى دەتوانن دەتوانن ببن بە سەرچاوەى گاز لە رێگەى ئەم ناوەندە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (پێنجى /ئادار/ 2023( ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە بۆبۆڤا رايگەياند، ناوەندى توركيا بۆ گاز ئەگەر بە پلەى يەكەم ببێتە ناوەندێك بۆ گەياندنى هێڵەكان بۆ باشوور و باشوورى رۆژهەڵاتى ئەورويپا، هەروەك دەبێتە خاڵێكى نوێش بۆ دروستكردنى ناوەندێكى ئاڵوگۆڕى ئەليكترۆنى، كە دەكرێت ببێتە پێوەرێك بۆ نرخى گازى ئەو ناوچەيە.

ئەو شارەزايە پێى وايە رووسيا و ئازەربايجان و ئێران و توركمانستان لە داهاتوو لەگەڵ وڵاتانى جەزائير و قەتەر و ئەمەريكا و چەند وڵاتێكى تر دەبنە بەرهەمهێنەرى گازى سروشتى.

لە ساڵى رابردوو ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و رەجەب تەيب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەيان گفتوگۆيان لەسەر پرسى دروستكردنى ناوەندێكى گازيان لە توركيا كرد.

سەرۆك كۆمارى توركيا پێى وايە بە دروستكردنى ئەو ناوەندە ئەوروپا لە رێگەى توركياوە دەتوانێت گازى رووسى بەدەست بهێنێت.

پێشتريش فاتيح دۆنمەز، وەزيرى وزەى توركيا رايگەياند، ناوەندى دابەشكردنى گاز لە چوارچێوەى پێشنيارێكى رووسيايە، كە لە تەراقيا دروست بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین