پێنج پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆنى توركيا به‌بێ ئى پارت كۆبوونه‌وه
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (چوارى/ئادار/2023) ماڵپه‌ڕى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى پێنج پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆنى توركيا، به‌بێ به‌شدارى پارتى باشه، ڕاگه‌يێندراوێكى هاوبه‌شيان بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، ڕۆژى دووشەممەى شەشى ئادار دووباره كۆده‌بينه‌وه، ئێمه گه‌يشتووينه‌ته لێكتێگه‌يشتنێكى باش و كانديدى هاوبه‌شمان بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى (28)ى په‌رله‌مانى و (13)مين سه‌رۆكايه‌تى ڕاده‌گەیێنين.
لە ڕاگەیێندراوەکەى پێنج پارتەکەدا هاتووە، "وه‌ك هاوپه‌يمانى نه‌ته‌وه، نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو توێژێكى كۆمه‌ڵگاى وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ين، به‌هه‌مان ئاراسته‌ى پێشوو به‌رده‌وام ده‌بين له‌كاره‌كانمان، هيچ شتێك ناتوانێك ئه‌و ئازاره‌ى به‌سه‌ر ميلله‌ته‌كه‌مان هاتووه په‌رده‌پۆشبكات، به‌هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزه و لاوازى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌دڵى ميلله‌ته‌كه‌مان دروست بووه."
ئاماژە بەوەشدەکەن "هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان به‌گه‌ڕده‌خه‌ين بۆ كۆتاييهێنان بە لاوازییە ئيداريیەکان و رێوشوێنى پێويست بۆ دياريكردنى شوێنى نيشته‌جێبوونى هاووڵاتيانمان ده‌گرينه‌به‌ر، تا بە ئارامى تێيدا بژین، له ئێستاشدا سه‌رۆكى شاره‌وانيه‌كانى هاوپه‌يمانى نه‌ته‌وه‌يى ده‌ستيانكردووه به‌كاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ڵێنه‌كانيان جێبه‌جێبكه‌ن."
لەبەشێكى تر‌ى راگەيێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "ئێمه بريارمانداوه بۆ پابه‌ندبوون به بنياتنانى توركياى سبه‌ينێ و زيندووكردنه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌مان بێ ئه‌وه‌ى له‌رابردوو گير بخۆين، ئێمه (85) مليۆن هاووڵاتيییەکەى تورکیامان له ده‌ره‌وه به‌جێنه‌هێشتووه و بێ ئه‌وه‌ى دڵى كه‌س بره‌نجێنين یان متمانه‌یان له‌ده‌ست بده‌ين، ئامانجى ئێمه سه‌ركه‌وتنه به‌بێ دۆڕان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment