وەزارەتی کارەبا باس لە سەرکەوتنی پلانێکی دەکات کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

لە روونکردنەوەیەکیدا کە لە لایه‌ن بەرێوبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بڵاوکراوەتەوە، باس لە سەرکەوتنی پلانی پێدانی 18 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیانی هەرێم دەکرێت. ئەمرۆ شەممە 27ی ئادار، بەرێوبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم دەڵێت، " بۆ نەورۆز پلانمان ئەوەبوو 18 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەین، بەڵام ئێستا لە پلانەکەمان سەرکەتوو بووین و توانرەوە 18 کاتژمـێر زیاتر کارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت"

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە  

لە جەژنی نەورۆز و پشووەكاندا بەسەركەوتوویی بەرنامەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێكرا و بەتێكڕا رۆژانە لەسەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بە هاووڵاتیان درا. 
          
هەروەكو لە پەیامی جەژنی نەورۆزدا وەزارەتی كارەبا بە هاووڵاتیانی خۆشەویست راگەیاند؛  كە لە جەژنی نەورۆز و پشووەكانی سەری ساڵی نوێی 2721 كوردی بە پشتبەستن بەبەرهەمهێنانی 3400 مێگاوات كارەبا و لەرێگەی 7000 فەرمانبەری ئیشكگرەوە 18 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدەین، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا وەزارەتی كارەبا توانی بە سەركەوتووانە ئەو بەرنامەیەی كە رایگەیاندبوو جێبەجێی بكات و بەتێكڕا لەسەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بدات و بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاگانی كوردستاندا دابەشی بكات ، هاوكات تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بەپاڵپشتی و هاوكاریی تیمەكانی وێستگەكان و كرێكارانی سیانەكان 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بوون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین